شووشه
كاتێك بۆ نوێ بوونه وه
سڵاو خوێنه ران هێژا و هه میشه یی شووشه! به هۆی گیر و گرفته کانی ژیانی مانیا-به رێوه به ری ماڵپه ری شووشه-ئه م ماڵپه ره له م کاته وه تا256رۆژی تر به رۆژنابێته وه که وایه داوای لێ بووردنتان لێ ده که م. هیوادارم دوای تێپه ر بوونی ئه م زه مانه شووشه یێکی نوێ به خۆێنه رانی کۆنه و نوێ تر ده ست به کار بکاته وه. 29/ره زبه ری/2709-ز.س.مانیا ره‌وانیوز پی یوكه‌ی میدیا: رۆژی چوارشه‌ممه 2009/9/30 دوای چه‌ندین ساڵ چاوه‌ڕێیى و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی داوای به‌ره‌سمی ناساندنی "نه‌ورۆز" وه‌ك جه‌ژنێكی جیهانی بۆ دامه‌زراوه‌ی زانستی و كلتووریی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ــ یونسكۆ، سه‌ره‌نجام یه‌که‌م رۆژی وه‌رزی به‌هار، رۆژی یه‌که‌می ساڵی كوردی به‌رامبه‌ر 21ی ئاداری زاینی، به‌ره‌سمی وه‌ك جه‌ژنی نه‌ورۆزی جیهانی "پیرۆزترین جه‌ژنی ئارینه‌ژاده‌كان" تۆماركرا. له نێوان تۆ و وێنه که ی ره ش و سپی کۆنتدا سپی بوونی مووی سمێڵ و ماش و برنج بوونی قژ و زۆر گۆرشانی بێ دڵی تر روویانداوه که چی خه نده و سه رنجت هه ر وه ک خۆیانن ئه زانی بۆ؟ چونکه دوو شت هه رگیز پیربوونیان بۆ نییه پێکه نین و سیحری نیگایه کی عاشق. که ژاڵ ئه حمه د ساڵه هايه خه م قه تارچي سيماي ژنه و قه تاري فرمێسك به ره و وڵاتي نامۆ ده بات. به ياني زوو سه ره تاي سه فه ري بوو، به سه ر هێڵي ده رد و ژانا تێ ئه په ڕي، به داخه وه جووتيارێكي له خۆ بردووم نه ئه ناسي بينێرمه سه ر رێگاكه ي و بيگه رێنمه وه بۆ شاري خۆي شاري چاوم تازه هه واڵيان پێ داوم دوێنێ شوره كچه كه ي دراوسێمان له سه ر بير و بڕوا ڕوونه كاني به زيندوويي شووي كردوه به گۆڕي ته نگي بێ ئابڕوويي ... (ز.س)مانیا 28گه لاوێژي2709-سنه (27خه رمانان ده ستكاريم كردوه) تکایه بیر و رای خۆتانم بو بنوسن ئه مه ده په نجه، دو چاو و قه ڵه مێك، ژیانێك ته نیایی و ئه وین، باوه ڕ بكه ن به شاعیر بوونی خوا. ته نیایه و عاشقه و یاخی له خولیا! ئازاد موحه مه دياني جه ژن له هه موو لایێ پیرۆز بێ دڵدا رێكم سه ر لێ شێواو له داوێنی چیای عه شقا له ناو ته می یاسادا قه تی‌س. تا وێك جه سته ی زامه كانی خاتوزین ده شۆمه وه ده مێك لێزگه ی فرمێسكه كانی خه ج ده هۆنمه وه تاوێكیش ده بمه بڵێسه ی ئاگرێكی یاخی و ده چمه ده ماره كانی مێژووه. باڵدارێكم بێ ئاسمان له گه ڵ ئاوازی شێعره كانتا ره نگم گرتوه و به ره وگه ر میانی سینگت هاتووم ده لێم گه ڕێ! ئاگره سووره ی ئه وینی زڵێخا داوێنی دڵی گرتووم له م وشكه ساڵی مێهره بانیه دا بووكه بارانه ی ده ست مناڵێكی گڕه زۆكم له به ر ره شماڵی هه ر هه وارێك ها وار ده كه م: بارانم ده وێ.... با... را... ن... فه وزیه سوڵتان به یگی خاتوونه بایه كی شلك وناسك ده ستی پێچایه په نجه كانم و ئاوێته ی بۆنی رۆحی له خاك وخوا تێكه ڵاوی هه وری كردم له داوێنی خه ونی ته ڕی په ڵه هه ورا ئۆخژنی ناو گیابه ندی قژی خاوت كرد میه دڵۆپه باران و ترپه ترپ به سه ر پرچی داشۆڕاوی چه ترا كه وتم تنۆكێكی وێڵ و شه كه ت هێدی هێدی به باڵای شۆڕابه دا پرچی هه ورم كرده وه جێ نوقمی ژیكاڵی عاتیفه و په رێشانی حه زێكی بێواز شه ڵاڵی فرمێسكه گریانێكی غه ریب غه ریب به برووسكه ی تاسه یه كی كوتوپڕدا ساتێكی قووڵ بوومه زه رده په ڕی رووت و له تاریكی‌دا توامه وه شه ماڵ (ئیبراهیم ئیسماعیل پوور) له دوايين چركه كاني ژيني مه رگا من دێمه دنيايێكي ڕوون خه م ده نێژم چاو داده گرم بۆ پێكه نين زه رياي فرمێسكم وشك ئه كه م ژين لێو رێژ ئه كه م له ئه وين ئه بم به خوا ئه بم به خواي وڵاتێكي بێ خۆر ئاوا ئه بم به خواي وڵاتي دڵ چ خه ياڵێ باوه ر مه كه ن به خه وي چۆله كه ي برينداري سه ر چڵ. مانيا-گه لا وێژی2709 بۆ"ر" ئه و كه سه ی وا له شاعير بووني مندا به شداره چۆن دڵت هات له گه ڵ سه ريني ته نيايي ده رزي چنا جێم بهێڵيت؟ چۆن دڵت هات له گه ڵ شه وي سارد و سڕي بێنوستنا، جێم بهێڵيت؟! بگه ڕێوه ژووري ته نيام چاوه ڕێته بگه ڕێوه عومري زاوام شه يداي بووكي ترپه ي پێته! 22/10/1971-عه بدووڵا په شێو بۆ وه ی چۆله كه ی سۆزه كانمان ره نگی برسێتی نه بینن ده چم... له بوخچه رازه كه ی سینگی دایكم چه پك،چه پك ئاوازیان بۆ ده هێنم. فه وزیه سوڵتان به یگی ئه ي نه كه رۆزي نه مرم ئه ي دڵ پڕ تيني چاو ته ڕم ئه ي سه نگه ري ئه شق و ئه وين ته نيا په نام جێگه ي گريان و پێكه نين ئه ي عه شقه كه م خۆشه ويستم ئه ي ده م به سراوي پڕ هه ستم ئه ي سێبه رت گه رمايي ژيان ئه ي جێژواني رۆژهه ڵات و كوردستان له سه ر لووتكه ي به رزي خۆتا ماڵێكي بچكۆله م ده رێ با كاتي ماڵاوايي له ژين بيمه ناو دڵته وه ئه ي نازه نين ئه ي نازه نين (ز.س.مانيا) گۆرانييه ك به ته نيشتی بێوه ژنێكدا تێپه ڕی و يه كدوو مشتێ له ناخی كۆني خۆيدايه. ئێواره يه ك بوو به ميوانی روخساری بێوه ژنێ و كه وه ختێ رۆيشت دوو سێ زه رده ی له خه می كۆنی خۆيدايه. شمشاڵێ چووه به رده می بێوه ژنێ و له پاييزه كۆنه كانی دوو سێ خه زانی بۆ ژه نی. بێوه ژنيش هيچی نه بوو بيانداتێ جگه له چوار پێنج غونچه يه ك فرمێسكی نوێ! شيركو بيكه س/ملوانكه له‌و قه‌ڕه‌باڵغیه له‌سه‌ر جه‌دوه‌له شكاوه‌كه‌ی خۆی دانیشتوه و جارجار كه‌سێك شتێكی لێ ئه‌كڕێ . ده‌ره‌لینگی پانتۆڵه دڕاوه تووسیه‌كه‌ی ، به‌ره‌و قاوه‌یی ئه‌چێ . دوو بابۆڵه په‌نیری كوردی خرابووه گیرفانیه وه . وه‌عده‌ی نیوه‌ڕۆی بوو . كراسێكی چڵكنیش كه گیرفانی ، یه‌خه كه‌ی داخستبوو . هه‌موو ڕۆژێ به‌مانه‌وه به دڵه‌راوكێ ئه‌هاته به‌ر پاساژ بۆ كاسبی . حه‌فته‌ی پێشوو سه‌رنجام توانیبووی جلی جوانی تاناكۆرا بۆ هه‌ر سێ خوشك و براكه‌ی بكڕێ و خۆشحاڵیان بكات . هه‌ستی به پیاوه‌تی ئه‌كرد . ئه‌مڕۆش بۆ خۆی ئه‌كڕێ . هه‌ر له تاناكۆرا كراسێكی شینی ده‌س نیشان كردبوو بۆ خۆی . « خوایه گیان نه‌یفرۆشتبێ . » دڵه‌ڕاوكێی بوو . روومه‌تی گه‌ش و جوان بوو ، كه‌چی ده‌ستی له ده‌ستی لاوێكی كرێكار ئه‌چوو : زبر … به‌ینێ حه‌ماڵیشی ئه‌كرد . ده‌ره‌قه‌ت نه‌هات ! ده‌ورانده‌ور ، ڕیزبه ڕیز ئاسن و ئاجور ئه‌چوو بۆ ئاسمان . دڵه‌ڕاوكێی بوو . جارجار كه ماندوو یان بێتاقه‌ت ئه‌بوو ، له‌ناوبه‌ینی پاساژ و ماڵ و مزگه‌وته‌وه ، ئه‌یڕوانیه ئاربه‌با . ئاربه‌بای زۆر پێ جوان بوو . ئێستا ئه‌ویشیان لێ ئه‌گرت … كاجه‌لالی خزمیان كه له پاساژ دووكانی هه‌یه ، ئه‌یوت : ”كوڕه قه‌ینا ! به قوربانت ، باهه‌رپاساژ درووست بكه‌ن ! با موسافیر و موشته‌ری زۆر ببێ . خه‌مت نه‌بێ بازاڕی ده‌س فرۆشه‌كانیش باش ئه‌بێ .”! شه‌وێكیش باوكی وتی : ” ده‌ڵێن شه‌ش پاساجی تریش ساز ده‌كه‌ن . “ « كوڕه چش ! ئاربه‌بام بۆ چیه ؟ با فرۆشم زۆرببێ ، بتوانم تۆزێ له خه‌رجی عه‌مه‌لی چاوی دایكم به‌م . » … رۆژ دێت و ئه‌ڕوا . خه‌ڵكیش دێن و ئه‌ڕۆن . له بێ بازاڕی ئه‌وینا ، گیرفانی هه‌ندێ ئه‌ماسێ و هی ئه‌میش ته‌قه‌ی دێ و بزه‌ی دێته سه‌ر لێو ! « ده‌ی خوایه بینێری! » ٭٭٭ سبه‌ینێ زه‌ماوه‌ندی بێگه‌رده . دڵه‌ڕاوكێی بوو . بیری ئه‌و كاته‌ی ئه‌كرد كه‌باوكی ته‌حویلی زاوای ئه‌یا و دایكی ئه‌گری و چاوی خراپتر ئه‌بێ . په‌له‌ی بوو بچێته‌وه بۆماڵ . ئه‌مشه‌و خه‌نه‌به‌ندانه . ژنێكی جوانی چاویلكه ره‌ش له‌به‌ر ده‌می وێستا . مناڵێكی كاڵی گووپنیشی پێ بوو ، به‌سته‌نی ئه‌خوارد . « ئاخر به‌م به‌هاره به‌سته‌نی چی ؟ خۆ به‌سته‌نی هاوینان ئه‌خورێ . » ـ دونه‌ای چند ؟ ڕاچڵه‌كی . ژنه جوانه‌كه بوو . ـ ها ؟ ـ گفتم یكی چند ؟ ـ … ژنه زانی . ـ هه‌زار و پونصه ت. ـ چقدر گرون ! « له‌و بۆنه !» ـ چی خانم ؟ … هین … موغازه‌ها سه هه‌زار می فرۆشن . ـ هزار میدی ببرم ؟ مناڵه هه‌ر خه‌ریكی به‌سته‌نیه‌كه‌ی بوو . ـ هین … ناولله … خێر نمی كوند . ژنه رۆی . « خۆزگه بمدایه » دڵه‌ڕاوكێی بوو . ٭٭٭ هه‌تاوی نیوه‌ڕۆ ئازاری ئه‌دا . ته‌وقی سه‌ری گه‌رم ببوو. « پێم وایه به‌سته‌نی بۆ ئێستاش ئه‌بێ . » كتێبه علومه‌كه‌ی له ژێر خۆ‌یا ده‌رهێنا و خستیا سه‌رسه‌ری .دڵه‌ڕاوكێی بوو ئێواره زوو بگاته‌وه بۆ خه‌نه‌به‌ندان . هه‌ر له سك و زاوه دڵه‌ڕاوكێی بوو . سوبحى سه ليمى/بانه سپاس سوبحى گيان- مانيا به ڕێوه به رى ماڵپه رى شووشه پێكه نین و گریان هه ردوو هه واڵێكی لێكتر زیزن چه شنی به هار و پاییزن شنه و گێه،هه تاوی هاوین و به فرن زۆر لێك دوورن هه ر وه ك تا ریكایی و نوورن به ڵام ئه م شۆ وێكڕا هاتن بۆ سه ردانی دڵی خه سته م پێكه نین هۆن هۆن ده گریا، گریان قاقا پێده كه نی له سه ر جه سته م خالید عینایه تى باران كۆتایی و ده ریا ده رفه تێك بۆ یاخی بوون، تۆش خولیایه كی هه راسان. مه گری؛ لێره وه هیچ مه رگێك خۆی له باوه ڕی پشكوتن نادا. تۆ ده توانی پێش هه موو هه ناسه رۆحانیه كانی خوا عاشق بی و بمری له هه راسانی و له دایك بی له بێ قه راریدا. هه ناسه كانمان پێش ئه وه ی ته هاره ت بگرن ده بن به ئه فسانه و فرمێسكه كانمان پێش ئه وه ی پاك بنه وه ده بنه ئاوماڵی رۆحی شه كه تی پاییز. ژیر به وه باوانی من و فرمێسكه عاشقه كان! ساڵه هاتێ بۆ له دایك بوون و ساڵه هاتێ بۆ عاشق بوون، تۆ له وه رزه كانی عاشقی دا له چركه كانی دڵت گه یشتووی، من له ساته كانی ته مه ن دا عاشق بووم! دڵی ئاسمان فه ریح و ته مه نی باران درێژ، ئاره زووشمان بێ بڕانه وه. مه ترسه!خۆمان ده سپێرینه خه ونی باڵنده شه یداكان. بێ قه راری هێنده ی ئه وین به رین و دڵنیایش هێنده ی چاوه كانت شه نگ. به رده وام دڵنیاییت له شه قامه ساناكانی رۆحتا...! ئازاد موحه مه دیانی هێنده له گێژی گه ردوونا گێژم خوارد هه م‌و ساته سه وزه كانی خۆزگه م هه ڵوه رین بۆ وه ی گوڵه كانی خه یانه ت ره نگ زه رد نه بن دڵۆپ دڵۆپ نمه بارانی چاوه كانم هه ڵده مژێ قاقڕێكی پڕ له سه راب چ خۆشبه ختن ئه و باڵنده كۆچه ریانه ی له سه وزایی ئه به دییه تدا ئاوا ده بن و نه فره تی زه وی نایانگاتێ له م جیهانه پڕغوربه ته دا رێگه ی دووری ئه ندیشه م چڵی زه ردی دار سێوه كرمۆڵه یه وا فریشته كانی سه رم نه زانانه سوجده ی بۆ ده به ن گه ر هه نگاوێ دورتر بفڕ‌م ئه گه مه وه رزی ره شی گه رده لوولی تاوان مردم ئه وه نده له گێژه ڵۆكه ی نه دامه تیدا بووم به ده سرۆكه ی سه مای جندۆكان مردم ئه وه نده زیكری ساته مه یوه كانم كرد له به رزی سامناكی چاوه ڕ‌وانیدا سه دان ساڵه له دوایین جاری مردنم تێپه ڕ ده بێ كه چی نه حه شرم ده كه ن نه له م گۆڕیچه ته نگه ش ده رم دێنن ئاخۆ كه نگێ ئایه ی حه قیقه ت نازڵ ده بێ!؟ كام پێغه مبه ر... كام ئۆمه ت وه ری ده گرێ ئاخ په پووله قژ ئاگرینه كه ئه وه تۆ بووی یا من؟! له پێناوی ئه وینێكی ئه فسانه ییدا چی تاشه به ردی ئاسمانه باری به سه رماندا؟ ئه ی بۆ نه مردین؟! تۆ بڵێ مه ر‌گ به هێز تره یا ژیان؟ به رد سه ختتره یا گیان؟ یا ئه وینی وڵات دامان ئه گیرسێنێ به پشكۆی پیرۆزی رقی تۆڵه ئه ی ئه و خاتوونه دیله ی چوار مێخه یان كێشاوی له جۆگرافیای تاوانێكی پیرۆزدا چه پكێ بۆ كڕووزی سینگت بكه تێشوی رێگام ئاسمان ژه نگاوی و پێغه مبه ره كان خائینن ئایه كان به پیرۆزی ناگه نه ده ستمان فه وزیه سووڵتان به یگی ئه ي شيله ي هه نگويني سروشت! ئه و شمشاڵه ت ده گه ڵ ڕۆحي پاكي كام ئه ستێره سه ر بڕاو دا هاو په يمانه، وا...هێنده به هێز قه سيده ي ڕه نج و ته نياييم تێكه ڵ تالاري ئاسمان ده كا؟ خۆشه ويستي خاك جاڕ ئه دا؟ ئه ي پاكترين به رهه مي ده رد! به ره به يان له كه وشه ني سه وزي سۆزت به ره و ژيان ده ڕۆمه وه ئێوارانه چاو پشكووتن و پێكه نين و خه مه كانم مروور ده كه مه وه هۆ په ر وه رده ي هه واي هه وار! خه م به ره و كۆتايي ئه چێ به قورباني په نجه كه ت بام ئاهه نگي نوێ ئاهه نگي نوێ جه هانگير غه فاري(ئاگرين)-بانه مه ره ي1378هه تاوي ئه ي شمشاڵ ژه ني گه وره ي كورد ئه گه ر چي ئه مرۆ چله ي كۆچي دواييته به ڵام تۆ نه مردويي،نامرن ئه وانه ي له دڵي ميلله تا ده ژين له و کاته وه ئه وینی تۆ له ناخم دا سه ری هه ڵدا داری هیوام با ڵای كرد‌و، گوڵی بزه م سوور هه ڵ گه ڕا روژێك نه بو هه زار كه ڕه ت گڕی عیشقت په ڕ و باڵی مه لی خه یاڵ نه سووتێنێ شه و نه بوو هه ناسه كه م له سه ت لاوه شووشه ی دڵم نه چڕژێنێ... خالید عینایه تی ئه گه ر هاتی (...) زۆرسپاس بۆ كاك ره حماني سه ييديان كه ئه م شێعره جوانه يان بۆ من ناردوه ئه و گۆمه ي كه چيرۆك نووسه كه ي تيا خنكێندرا چاوي به ناو بنيا گێڕا كه ورد بوه وه ڕواني ئه و شوێنه ي كه قه ڵه مه كه ي تيا نووستووه ماسيه سووره ي داييك گه راي هه زاران كورته چيرۆكي تيا خستووه (...) كه خوێنی من پڕ خرۆش ترین و زوڵاڵ ترین جۆباری كۆسارانه دڵ پڕ له داخ و تینه كه یه تی. مانیا-سه رماوه زی۲۷۰۸
زۆر سپاس بۆ ئه و خۆشه ويستانه ي كه سه ر داني ئه م ماڵپه ره ده كه ن به رێزان هه روا كه له پێناسه كه يا وتومه ئه و شێعرانه ي كه به ناوي مانيا له م ماڵپه ڕه دا داده نرێ هي خۆمه و زۆر به خته وه ر ده بم كه بير و راي خوتان پێويست به وانه بنوسن ديسان سپاس من پێكه‌وه به هه‌ر دوو ده‌ست ته‌لی گه‌رم و ته‌لی ساردی خۆشه‌ویستیم گرتووه بۆیه له‌شم خۆی بۆته وزه‌ی كاره‌باو له‌م شه‌وه‌دا چل‌چرای ئه‌م هه‌موو شێعره‌ی له سه‌ر سه‌رت هه‌ڵكردووه! شێركۆ بێكه‌س با له نده یيک چریاندی به گویي گولیک دا: گوله گیان له چکه سه و زه که ت نه ختی لاده با غونچه ی ده مت تاسه ی ئه وینم بشکینی ئا وه نگی شه رم به سه ر گونای گول دا خوشی وتی: شیته ها ئه و هه وره چون ئه روانی حه یام ده چی ئارام بگره تا سبه ینی هه و‌ر گوی لی بوو نه ره ی گورین شریخ و هوری خسته باغ بوو به ته رزه ده مه و به یان که باله نده هات بو جی ژوان چه ن دلوپه خوینی سوور و سی چوار تیکه له چک ما بوو له ئه و گوله بالا به رزه مه له کشا پێشکه ش به ک.ر که ئاشقی عه بدووڵا په شێوه چه ند ده ترسم كه دێمه وه، هه واڵێكی تاڵت پێ بێ. چه ند ده ترسم، كه باوه شت پێدا ده كه م، بۆ نی نا مۆ یه كت لێ بێ. چه ند ده ترسم، كه دێمه وه، گرامه ری زمانی چاو، رێنووسی هێمات گۆ ڕابێ. چه ند ده ترسم، پله ی گه رمیی په نجه كانت وه ك به جێم هێشت وا نه ما بێ. له مه ش زێتر، چه ند ده ترسم،كه سم!هاو ڕێم! كه دێمه وه، تۆ وه ك خۆت بیت،من بگۆ ڕێم! عه بدووڵا په شێو له‌سه‌رسینی فه‌رهنگۆکدا وشه‌م وه‌کو برنج بژارد دام له بێژنگی خه‌یاڵم له نێو سافی هه‌ست و سۆزدا شوردمه‌وه‌و له نێو تیانه‌ی شیعرێ خاوێن به‌زی چاوم توانده‌وه‌و دوو ئه‌وه‌نده‌ی وشه‌ی پاراو ئاوی ئه‌سرینم تێ رژاند له سه‌ر کوانووی گه‌رمی ئه‌وین هاته کوڵین له‌گه‌ڵ گۆشتاوی باوه‌ڕو جه‌رگی بر‌ژاو له‌نێو قاپی چوارچێوه‌ی کێش له سه‌ر سفره‌ی ئاوه‌ڵای دڵ دام به دایکی سه‌لاحه‌دین دایکی شه‌هیدو نه‌به‌زان دایکی هه‌مووان پێشکه‌شم کرد به کوردوستان (...) له كوێ عاشق بم له وێ له دایك ده بمه وه و سه ره تای سه فه رمه. من له عاشق بوونی خواوه هاتوم. خواش باوه ری به شێتی هه یه. ده نا چی داوه له عه شقی من و له شه یتان... ئازادموحه مه دیانی نووسینی/ ئیبراهیم ئیسماعیل پوور هه وای سازگاری ئه م به هه شته به رینه زۆر زانای ناوداری به به هره ی پێ گه یاندووه كه بۆ كۆمه ڵ ساتێ هه دا دانیان نه بووه و شه یدای پله ی به رزی مرۆڤایه تی بوون كه مێژووی كورد هه تا هه تایه سه ری رێزیان بۆ دائه نه وێنێ. گوڵی سه د ته رزی ئه م وڵاته شاخاویه كه له ناسكی و پاكی دا ته نیا ده توانین به خۆیانیان بشوبهێنین له دڵی بێ خه وشی ئه م گه له مه زنه دا وه ها كار تێكردنێكی بووه كه شاسواری وه ك حه زره تی نالی له توێی گوڵا رازی هه ر مانی خۆی و نه ته وه سه ربه رزه كه ی حه شارداوه و تا تاقه گوڵێك له م وڵاته بڕوێ رازی مانمان هه ر زیندووه. به حری غه زه لم پڕله دوڕوگه وهه ره ئه مما غه وواسی ده وێ یه عنی به ته عمیقی بزانه به رای زۆر له زانایان كۆمه ڵ خاوه نی شوێنێكی تایبه ته كه ره نگ و روو و تایبه تمه ندی دیاری كراوی هه یه. هێندێكیش ئه ڵێن كۆمه ڵ بریتیه له خه ڵكێ كه له شوێنێ نیشته جێن و پێوه ندی راسته و خۆیان له گه ڵ یه کدا هه یه. كاك سواره ی ئیلخانی زاده له م باره وه ئه ڵێ:« كۆمه ڵ به لای منه وه به و كه مایه تیه ناڵێن كه سوودێكیان هه یه جیا له سوودی گشتی و هونه رێكیان هه یه به پێچه وانه ی هونه ری كۆمه ڵ. چینی پێك هێنه ر واته ئه و كه سانه ی كه زۆربه ن و هه میشه روویان له ژیانی مرۆڤایه تیه و به رزكردنه وه ی پله و پایه ی ژیانی ئینسانی، به لێك دانه وه ی من كۆمه ڵ به وان ده گوترێ». كۆمه ڵی ئێمه ش شان به شانی كۆمه ڵانی تری ئه م جیهانه پان و به رینه هه وراز و نشێوی ژیانی بڕیوه و روو به لووتكه ی ئامانج ئاژواوه. ساردی و گه رمی رۆژگاری چێشتووه و پله و پایه ی ئینسانی خۆی پاراستووه و بۆ به رزكردنه وه ی ئازایانه هه وڵی داوه. له بناری شاخ و داوێنی سه وز و دیمه نه دڵ ڕفێنه كانی ئه م خاكه پیرۆزه دا، هه وای سازگاری ئه م به هه شته به رینه زۆر زانای ناوداری به به هره ی پێ گه یاندووه كه بۆ كۆمه ڵ ساتێ هه دا دانیان نه بووه و شه یدای پله ی به رزی مرۆڤایه تی بوون كه مێژووی كورد هه تا هه تایه سه ری رێزیان بۆ دائه نه وێنێ. گوڵی سه د ته رزی ئه م وڵاته شاخاویه كه له ناسكی و پاكی دا ته نیا ده توانین به خۆیانیان بشوبهێنین له دڵی بێ خه وشی ئه م گه له مه زنه دا وه ها كار تێكردنێكی بووه كه شاسواری وه ك حه زره تی نالی له توێی گوڵا رازی هه ر مانی خۆی و نه ته وه سه ربه رزه كه ی حه شارداوه و تا تاقه گوڵێك له م وڵاته بڕوێ رازی مانمان هه ر زیندووه. وێ ناچێ بۆ كه س گومان بێ كه نالی بلیمه تی سه رده می خۆیه تی. ده سه ڵات به سه ر چه ند زمانی زیندووی رۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست دا و لێزانی له بواری سه نعه تی شێعری سه رده م دا و مۆم بوونی وشه له ده ستی ئه م شاعیره هه ست ناسكه و هه روه ها دژ به خورافات بوون له ژیانیدا، خاڵ گه لێكی هێنده به رچاون كه بۆ ناسینی ئه م زاته پیرۆزه حه وجێ به په سند و پێداهه ڵگوتن ناكا. كاتێ ورد ده ڕوانینه شێعره كانی، بۆمان ده ر ئه كه وێ كه ئه م شاعیره مه زنه له زانست گه لی وه ك: ئایین ناسی، ده روون ناسی، كۆمه ڵ ناسی و مرۆڤ ناسی خاوه ن به هره بووه . هه ڵبه ت كاتێ به و قه ناعه ته ده گه ین كه له چاو سه رده می خۆی به راوردی شێعری بكه ین. لێك دانه وه ی هه ركام له به هره كانی ئه م شاعیره كارێكی زۆری ده وێ و هه ر بۆیه ته نیا به شیكردنه وه ی بیری كۆمه ڵایه تی نالی واز دێنین. دڵی نالی مه ئوای غه می كۆمه ڵه. ناته واوی كاری گه ل كاری كردۆته سه ر هه ستی. به شێعری هه ست بزوێن و ته ڕ و پاراو ویستوویه تی هه ستی كۆمه ڵ بهه ژێنێ و له به لاڕێدا چوون دوو ریان خاته وه. خۆی به به رپرس زانیوه و به چاوی وردبینی زۆر ناته بایی و ناته واوی هاتۆته پێش چاو و له هه مان كاتیش دا له نزمی ئاستی زانیاری گه ل گه یشتووه و به دڵ داخی چێشتووه و تا توانیویه تی له م بواره دا هه وڵی داوه تا ئاسه واری نه زانی و خورافات له پێش چاوی گه ل نه هێڵێ وته وێڵی كۆمه ڵ له و ژه نگه پاك كاته وه. نالی پێی وا بووه تاكه كه س ده توانێ شوێندانانی له سه ر ژیانی خه ڵك هه بێ. ده ست له سه ر ده ست دانانی به ڕه وا نه زانیوه و خۆ دوورخستنه وه له كار و باری گه لی به كارێكی باش نه زانیوه، هه ر وه كوو ده ڵێ: له سایه ی شه خسێكی هیمه ت بڵند ئاسووده یه شارێ به ڵی خیتته ی سوله یمانی سه وادی زیللی كودروونه هه ر بۆیه قۆڵی هیمه تی لێ هه ڵماڵیوه و بۆ روون كردنه وه ی جه ماوه ر هاتۆته مه یدان. پێی وابووه كه ده بێ سه ری قه ڵغانی تیری قه زا بێ و ببێته سه ركرده ی یاران و ده گژ سوپای غه م را پچێ. نه وعه ئینسانێ هه یه غه م قووتی یه من غه می خۆم و غه می عاله م ده خۆم نالی له كۆمه ڵی ده وێ كه بۆ پێش كه وتن ده بێ كوڕی ره نج و تێ كۆشان بن. له خه ودامان ده بێته هۆی دوا كه وتنی كاروانی ژین. تا له خۆ بوردوویی نیشان نه درێ وڵاتمان پڕ پیت و به ره كه ت نابێ و غونچه ی ژیان هیچ كات لێوی ناكاته وه. تــا نـه گــریا ئــاسـمــان و تـه م وڵاتـی دانــه گــــرت گوڵ چه مه ن ئارا نه بوو هه م لێوی غونچه وا نه بوو مامۆستا دژ به ته وه زه لی و بێ كاری یه. ده بێ هه ستی به وه كردبێ كه بێكاری مڵه یه و ره گی ژیان ده قرتێنێ. هه ر بۆیه له زمانی ئایینه وه ئامۆژگاری لاوانی وه ته ن ده كا وبۆ تێكۆشان و خه بات هانیان ده دا. گـوتی تـاجی عه ره ب و ئـالـی عه بـا فه رمـوویان عه یبه ته ن په روه ری و نه رمی و نازك به ده نی نالی وه ك ده روون ناسێكی به توانا، كه سایه تی راسته قینه و درۆیینی ئه ندامانی كۆمه ڵ ده ناسێ. هه ر بۆیه به پێی حاڵ و راده ی چاوه ڕوانی له گه ڵ هه ركه سێ ده جووڵێته وه و مامڵه ی له گه ڵدا ده كا: له خـه ڵوه ت هاتـه ده ر سۆفی گڵ و به ردی به سه رمادا مه كه ن مه نعی له به ر خه ڵوه ئه ویش تازه غوروورێكه مامۆستا له خورافات و درۆ بێزاره و دایمه ئاكاری ناله باری ئه و كه سانه ی له قاو داوه كه ویستوویانه به درۆ و ده له سه خۆیان له دڵی خه ڵك دا جێ بكه نه وه. ئه وانه ی وا له به ر ته وه زه لی به باسی پڕ و پووچ و هه ر وه ها به كه ڵك وه رگرتنی به ر ئاوه ژو له هه ستی خوا په ره ستی خه ڵك ویستوویانه له سه ر سكی ئه م گه له بله وه ڕێن و داهات و بژیویان چاوبه ستانه له ده ست ده ربێنن. ته نانه ت له وانه ش زۆر بێزار و زویره كه فریویان خواردووه و كه وتوونه ته داوی ئه و تاقمه و چاوی ئاوه زیان كوێر بووه: داییم له دووته مێگه لی ژن و نێرگه لی پـیاو به م ریشه وه له پێشه وه بووگی به سه رگه له نالی ئه و كه سانه ده ناسێ كه بۆ فریودانی خه ڵكی ئاسایی هه ر ده م له ئامرازێك كه ڵك وه رده گرن و هه ر جارێ به رواڵه تێكه وه دا‌و بۆ خه ڵك ئه نێنه وه. ئه وانه وه ك رێوی فێڵباز ده بینێ كه بۆ قازانج و به رژه وه ندی خۆیان ده ست له هیج كارێكی ناڕه وا و دژی مرۆڤایه تی ناگێڕنه وه و به رواڵه تی ساف و لووس و عارف شێوه خۆیان به خاوه نی به هه شتی خوا ئه زاانن. به ڵام له راستی دا فڕیان به سه ر خوا په ره ستیه وه نیه و به ڵكو دونیا په ره ست و پله و پایه خۆشه ویستن. شێخی یی‌و سه راپا ده ڵه ك و رێوی ده پۆشی نـالیم و به رووتـی لـه هه موو دیده ده پــۆشم هه ست به جیاوازی كردن له نێوان چینی تێر و برسی دا له شێعری نالی ره نگ دانه وه ی به رچاوی هه یه. كاتێ غه زه له ته ڕوپاراوه كانی ده خوێنینه وه بۆمان ده رده كه وێ كه ئه و جیاوازی چینایه تی یه له كۆمه ڵی نالی دا زه ق وحاشا هه ڵنه گر بووه و چینی چه وساوه ی ئه و كاتیش له زه لكاوی نه داری و چاره ره شی دا رۆ چوون. دیاره كورد گوته نی تێریش ئاگای له برسی نه بووه. به ڵام مامۆستا دیسان ده سته وه ستانی به ره وا نازانێ. ویستوویه تی له و بارودۆخه خۆی رزگار بكا. بۆ ئه و مه به سته خه باتی كردووه. خۆی به كه م نه زانیوه و لانی كه م رای گه یاندووه كه مرۆڤ بۆ وه ده ست هێنانی ئاواتی دڵی ده بێ هه وڵ بدا و به جۆرێك كوانووی ژیانی له كوژانه وه بپارێزێ: هه ر چه نده كه رووتم به خودا ماییلی رووتم بـێ به رگی ده لیله كه هه تیـو مه یلی هه تاوه بۆ برینی رێگه ی پڕ هه وراز و نشێوی ژیان هاوسه فه ری به ئه زموون و شاره زا پێشنیار ده كا. باسی دۆستایه تی له نێوان ئه ندامانی كۆمه ڵ دا باسێكی گرینگ و ئاوهه ڵگره. زۆر جار دۆستی زانا بۆته هۆی پێش كه وتن و گه یشتن به ئاواتی هه ڤاڵان. له به رانبه ردا بووه به هۆی دۆستایه تی نابه جێ و كه سێك له قافڵه ی ژیان وه دوا كه وتووه و هه تا هه تایه رێگای راستی نه دۆزیوه ته وه. وه ك هه موومان شاره زاین له هه ر سه رده مێك دا كه سانی سیخور و دۆستانی مارشێوه كۆسپی هه ره گه وره ی سه ركه وتنی ئه ندامانی كۆمه ڵن هه ر بۆیه ئه م باسه ده خوازێ له هه ر كۆڕ و كه مه ڵێك دا باسی لێ بكرێ. نالی ده بێ ئه م ده رده كۆمه ڵایه تیه ی به دڵ هه ست پێ كردبێ كه بۆ نواندنی گرینگی ته وه ره كه حه یوانێك له هاوڕێی خراپ به باشتر بزانێ: عاقـڵێ بـوو نـاوی كه ر بـوو قاتیعی رێـگـه ی سه فـه ر خۆش سلووك تر بوو له سه د وێڵداشی هه زره و گێژ و وێژ نالی سه ره ڕای ئه و هه موو زانیاری و هۆشیاری یه كه هه یه تی هیچ كات خۆی به گه وره تر له كه س نازانێ و هه موو ئینسانه كان به خاوه نی كه رامه ت ده زانێ. خۆ به زلزانی به ئاكارێكی په ست نێودێر ده كا. نالی وه ك ده روون ناسێك پێی وایه كه سێ ده توانێ له دڵی خه ڵك دا جێ بكاته وه كه له به رانبه ر كۆمه ڵ دا دڵ فراوان و گه ل خۆشه ویست بێ. هه ر كه سێ ئیزهاری دانایی بكات و مه قسه دی خودپه سه ندی بێ یه قین ئیزهـاری نـادانی ده كـا ده بێ له سه رده می نالی دا زمانی كوردی له كۆمه ڵ دا بایه خی پێ نه درابێ و به كه میان زانیبێ. پێیان وا بووبێ كه نووسینی شێعری كوردی كاری كۆلكه شاعیرانه. هه ر بۆیه بۆ لابردنی ئه م بیره چه وته له توێی شێعرێكی جوان دا ئه م بۆچوونه ی به هه ڵه زانیوه و ئه وانه ی كه خاوه نی ئه م بیره كوردته بوون به نه زانی نێودێر كردوون: كـه س به ئه لـفازم نه ڵێ خۆ كـوردییـه خۆ كردییه هه ر كه سێ نادان نه بێ خۆی تالیبی مه عنا ده كا كۆمه ڵ و ئه ندامانی به به هره ی كۆمه ڵن كه ئاسه واری فه رهه نگ و كولتووری نه ته وه ده پارێزن. به شاهیدی مێژوو له به ر بێ ده ره تانی و بێ به شی ئه م گه له چه وساوه یه، ئێمه ی كورد كه متر خاوه نی كتێب و كه ره سه گه لی تری رۆشنبیری بووین. به ڵكو ئه وه ی هه مانه سنگ به سنگ پاراستوومانه و پێشینیانی ئێمه خوێنی دڵیان خواردووه تا توانیویانه ئه و هه موو شته به نرخه بپارێزن. نالیش ره نگه ویستوویه تی ئه وه رابگه یه نێ كه بۆ پاسه وانی له فه رهه نگ و كه لتووری نه ته وایه تیمان ده بێ له هه ر شێوه و ئامرازێك كه ڵك وه رگرین: چـاوی من به حری موحیتی تـۆیـه بۆ ده فعی گـه زه نـد لێت موعه ییه ن بێ كه نالی گوڵ به دڵ په رژین ده كـا نالی وه ك زۆر له زانا و شاعیرانی تر خاوه نی بیرێكی روون و گه شی رۆشنبیری یه. باوه ڕی پته وی به هێزی قه ڵه م هه یه. ئاشنای سڕڕی قه ڵه مه و له و مه یدانه دا خۆی به شاره زا و شاسوار ده زانێ. ویستوویه تی به هه مووان بسه لمێنێ ئه وانه زانای راسته قینه ن كه له خزمه ت قه ڵه م دان و حورمه تی ده پارێزن. په رده ی له سه ر رووی ئه و به رواڵه ت زانایانه هه ڵماڵیوه كه وه ك مۆته كه خۆیان به سه ر ژیانی خه ڵك دا كێشاوه. نالی كۆمه ڵی شاره زا و چاوكراوه ی ده وێ. به كۆمه ڵی راگه یاندووه كه له سایه ی قه ڵه مه وه ده توانن له نهێنیه كان بگه ن و چیدی فریوی كه س نه خۆن: زاهیر و باتین له سه ر له وحی حه قیقه ت یا مه جاز ئاشنای سیڕڕی قه ڵه م بێ غه یری نالی كه س نه ما مامۆستا دژ به ئاكاری چه وتی ئه ندامانی كۆمه ڵه. گه ره كیه لاوان داوێن پاك و ئاكار جوان بن. دژ به فه ساد و داوێن پیسی یه. له هه مووان گرینگ تر ئه وه یه كه به پێی باوی سه رده می كۆمه ڵانی جیا له كورد كه له نێوان هاوجنس بازی له ئارادا بووه، نالی وه ك مامۆستا هێمن ده ڵێ به ره خنه ی به جێ له و ئاكاره ناحه زه وه ك شه رع زان و ره وان ناسێكی گه وره هه ستی به به رپرسایه تی كردووه. ویستوویه تی كۆمه ڵ له شاڵاوی ویرووسێكی چه په ڵ بپارێزێ: بابێكی هه یه دونیا بۆ عه شقی مه جازی به س نالی چیه ئـه و بـابه ئـاده م كوڕ و حـه ووا كـچ سه رده می نالیش پاره په ره ستی باو بووه. مرۆدۆستی و یاساخوازی پاره ی چیرۆكی سه رده م بوون. ناڵه ی بێ كه سان و بێ ده ره تانان گوێی زه وی پڕ كردووه و موخابن كه س نه بووه بیبیستێ. مرۆڤی هاوچه رخی نالی بۆ وه ده ست هێنانی ماڵ و پاره وشیار و زانا بوون. هه ڵبه ت ئه و زاناییه بۆته هۆی بێ خه به ری له بار و دۆخی وڵات. چینی زۆردار و ده سه ڵات دار مه له وانی به حری زێڕپه ره ستی بوون. بۆیه نالی هاوڕازێكی نه دۆزیوه ته وه ده ردی دڵی له گه ڵ بكا‌و یا خود بیكا به هاوسه فه ر و هاوڕێی رێگای خزمه ت و رۆشن كردنه وه ی كۆمه ڵ: ئه هلی دونیایی له به ر حیرس و ته ماع هوشیارن به خسووسی بگه ڕێی مه ست و خیره دمه ندێ نیه نالی له شێوه ی په روه رده و فێركردن ناڕازی بووه. زانیویه تی كه ئه و شێوه باوه ی په روه رده و فێركردن ناتوانێ بۆ كۆمه ڵ سوودێكی به رچاوی هه بێ. هه ستی به وه كردووه كه له مه دره سه كان دا هه ستی مناڵان و به قێكان خه وش دار ده كرێ و ئه وان له به دیهێنه ری و نوێ خوازی دوور ده خاته وه. دیویه تی كه به هۆی شێوه ی نادروستی باس و لێكۆڵینه وه خوێندكار تووشی دڕدۆنگی ده بێ و قوتانخانه ی وه ك حه پسخانه دێته پێش چاو. هه ر چه ند زۆر زانایانه ددانی پێدا دێنێ كه له قوتابخانه كان زیره ك و وشیاریش زۆرن، به ڵام وه ك زانایه ك شێوه ی فێركردن به دروست نازانێ ده نا كورد گوته نی قه دری زێڕ لای زێڕنگه ره. مه دره سه مه حبه سه یه مه بحه سه یی وه سوه سه یه كه سی تێـدا هه یه ئـه مما خـۆش و خـورسـه نـدی نییه له ئاكام دا كاتێ ده بینێ به هۆی دواكه وتوویی كۆمه ڵ و ناله باری بار و دۆخی سه رده م ژیانی خه ڵك له عاستێكی زۆر خراپ دایه تا ئه و راده یه كه له به ر نه داری و هه ژاری و نه خوێنده واری كه م كه س كڕیاری كاڵای فه رهه نگی و هونه ری و رۆشنبیری یه له به رانبه ردا نووستانی نێو جێ و بانی خۆشی تێری و ته سه لی ئه وه ی به خه یاڵیان دا نه یا شێعر و فه رهه نگ و زانسته. هه ر بۆیه شاعیری گه ل پاش ته مه نێكی پڕ پیت و به ره كه ت و ته رخانی ژیان بۆ زانیاری دان به خه ڵك، ناچار وه ك هه موو زانایان و شاعیرانی ئه م گه له هه ژاره ناكام سه ری نایه وه و خۆشی و ناخۆشی دوا رۆژی بۆ به ره ی داهاتوو به جێ هێشت. تا ئه و راده ناكام كه په ی پێ بردبوو كه كۆمه ڵه كه ی به هۆی نه خوێنده واری و له خه ودا مان هێنده ده رده دار بوون كه ته نانه ت له شێعری شاعیرێكی خۆیان نه ده گه یشتن: عـومـرێـكه بـه میــزانی ئـه ده ب توحـفه فـرۆشم زۆرم وت و كه س تێ نه گه یی ئێسته خه مۆشم ته واو سه رچاوه كان: 1 – دیوانی نالی- ئاماده كردنی مه لا عه بدولكه ریمی موده ڕیس- انتشارات صلاح ا‌لدین ایوبی چاپ سوم 1368 2 – كاسێتی به رنامه ی تاپۆ و بوومه لێڵ- سه یده وان- به ده نگی كاك سواره هه لگيراو له نوسراوه كاني ماموستاي به ريز كاك ئیبراهیم ئیسماعیل پوور كه له مالپه ره جوان و خنچيلانه كه يان"خۆناوكه"هه لگيراوه ته وه زور سپاس شه مالي به ريز- مانيا به ريوه به ري مالپه ري شووشه نه عه ره بم نه ئێرانی نه توركێكی شاخستانی نه ك هه ر خۆم كه مێژوش ئه لێ كه كوردم و كوردوستانی له پێش ئاگر په رستی دا له پێش موسولمانێتی دا له دیلی دا له سه ر به ستی دا هه ر كورد بوین و هه ر كورد ئه بین هه ر كورد بوین و هه ركورد ئه بین برايم ئه حمه د هه ڵبه ستم زۆرن هه ندێكیان-شارن هه ندێكیان-گوندن هه ندێك-ته لارن هه ندێك-خانیله ی ته پیوو نه وی؛ به ڵام ئه وانه ی بۆ تۆم نووسیون، ده بن به شاكار به رووناكترین پایته ختی زه وی! جستان ، هەر چەند درێژتر و بەفر ، هەر چەند پڕ قین تر و سەرماو سەهۆڵ ، پڕ تین تر بێ ؛ بەهار هەر دێ ! بەهارێكی گەلێ جوانتر ، لە بەهارانی ڕابردوو ! بەهارێ دێ كە ژین دەدا بە دەماری لەشی مردوو ! ک.د.ئازاد ![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
ره وا نیوز
01:46:04/10/2009
ناساندی نه‌ورۆز وه‌ك جه‌ژنێكی جیهانی و به‌شێك له سامانی زیندووی جیهانی، داوای هاوبه‌شی وڵاتانی ئێران، هیندستان، كۆماری ئازه‌ربایجان، ئۆزبه‌كستان، قازاقستان، پاكستان و توركیا سێ وڵاتی دیکه بوو.
مه‌راسیمی تۆماركردنی ئه‌و جه‌ژنه وه‌ك جه‌ژنێكی جیهانی به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حه‌وت وڵاتی ئاماده‌كاری رێوره‌سمه‌كه و به‌سه‌رپه‌رشتیی ئێران له‌شاری ئه‌بوزه‌بیی پایته‌ختی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی به‌رێوه‌چوو، به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌ئه‌فغانستان و تاجیكستان كه تیایدا جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رز راده‌گیرێت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌فغانستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی تازه بۆته ئه‌ندامی یونسكۆ نه‌یتوانی ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌شداریكردن له‌و مه‌راسیمه جێبه‌جێبكات، به‌ڵام جه‌ژنی نه‌ورۆز هه‌میشه له‌و وڵاته‌دا به‌رزراگیڕاوه‌و یادی كراوه‌ته‌وه، ته‌نها له‌هه‌ردوو قۆناغی داگیركاریی سوپای سوور و میلیشیاكانی تاڵیبان نه‌بێت كه‌یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز بۆ ئه‌فغانیه‌كان ده‌رده‌سه‌ریی به‌دواوه‌ده‌بوو. له‌هه‌مانكاتدا وڵاتی تاجیكستانیش كه‌تیایدا نه‌ورۆز یادده‌كرێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی یونسكۆ نیه نه‌یتوانی له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌شداری بكات.
دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیێت، نه‌ورۆز له‌هه‌ریه‌ك وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاستی چوون ئۆزبه‌كستان و قازاقستان و توركه‌مه‌نستان و قه‌رقیزستان به‌رز راگیراوه.
ئه‌گه‌رچی نه‌ورۆز جه‌ژنی میللیی خه‌ڵكی ئاریاییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كات و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان ئه‌و جه‌ژنه له‌لای توركنه‌ژاده‌كانی وه‌ك ئۆزبه‌ك، قه‌رقیز، قه‌زاق و توركه‌مه‌نه‌كانیش بۆته باو. به‌گوته‌ی لێكۆڵه‌رو كۆنینه‌ناسان، هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی كه‌ئێستا تیایاندا جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رز راده‌گیرێت له‌كۆندا له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌و و ده‌سه‌ڵاتی ئاریه‌كاندا بوون هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه كه ئه‌و جه‌ژنه بۆته به‌شێك له سامانی كلتووریی ئێستای ئه‌وان.
له‌هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا ئه‌و جه‌ژنه جه‌ژنێكی ره‌سمی نیه، به‌ڵام كوردان ساڵانه له‌رۆژی نه‌ورۆزدا ئه‌و یاده ده‌كه‌نه به‌هانه‌یه‌ك بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و شانازیكردن به‌ره‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ژادی خۆیان، له‌هه‌رێمی کوردستانیش جه‌ژنی نه‌ورۆز پشووی ره‌سمیه‌و به‌رز راده‌گیرێت. جگه له‌چوارپارچه‌ی كوردستان، كوردان له‌شاره‌كانی توركیا‌و عیراق و لوبنان و ئه‌رمه‌نستان ساڵانه ئه‌و جه‌ژنه كه تاكه جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی كوردزمانه، به‌رز راده‌گرن. به‌گشتی ساڵانه پتر له100 ملیۆن كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری دنیا، نه‌ورۆز، رۆژی یه‌كه‌می وه‌رزی به‌هار وه‌ك جه‌ژنێك یادده‌كه‌نه‌وه و رێوره‌سمی جیاوازی تێدا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌وساڵانه‌ی دواییدا جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌سنووری وڵاتانی ناوبراودا ده‌رچووه‌و له وڵاتانى ئه‌وروپاو له‌كیشوه‌ری ئوسترالیا و باكووری ئه‌مریكادا یادده‌كرێته‌وه و له‌كۆشكی سپی‌دا سفره‌ی حه‌وت سین راده‌خرێت و به‌وبۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یامی تایبه‌ت ئاراسته‌ی گه‌لانی ناو زۆنی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كات.
سڵاو له هه ست و هونه ره كه ت،ڕۆحت شاد و يادت پيرۆز![]()
وه ک بارانێک له پایيز دا
لێم بباره
ته پو تۆزی
سه ردره ختی نێو گه ڵا کان
را بماڵه
ئه گه رهاتی
به هێواشی له سه ر که ناری
ئه م دڵه م
له نگه ر بگره
نه کا له قوڵایی دڵما
بزر ببی
ئه گه ڕوون بوی
هیچ که س نیه
هانا بۆ ڕزگاربوون به رێت
چون که دڵم
زه ریایه که
له خوشه ویستی ودڵداری
به هه شتێکه
له ئێواران و له جوانی
پێشكه ش به دۆستي به رێزم "م.ز" و چيرۆك و روومانه كاني و کتێبه که ی که له ژێر چاپایه![]()
| Design By : Night Skin |


